بەڕیوەچوونی مانگرتنی گشتی لەشارەکانی کوردستان

هەنگاو: لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بازاڕیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد و هەروەها بومبارانی بنکەکانی حی.

٢١ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:١٢

 

هەنگاو: لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بازاڕیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد و هەروەها بومبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لەشاری کۆیە، مانیان گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ  چوارشەممە (٢١ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، بازاڕیانی شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز، بانە، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، شنو (اشنویە) و پاوە مانیان کردووە و دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە لە زۆربەی شارەکانی دیکەش مانگرتن بەڕیوە چووە و خەڵکیش لە ماڵەکانی خۆیان نەچوونەتە دەرەوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە حکومت هێڵی ئینتێرنێتی لە زۆربەی شارەکانی کوردستان پچڕاندووە و یان زۆر خاوی کردووەتەوە.

دۆخی ئەمنی شارەکانی کوردستان بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی کورد لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.

ئەو مانگرتنە دوای ئەوەی کە حیزبە کوردستانییەکان و چالاکانی مەدەنی داوایان لە خەلکی کوردستان کرد کە بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بومبارانی بنکەکانی دێموکرات لە کۆیە و هەوروەها لەسێدارەدانی لاوانی کورد خەڵکی کوردستان مان بگرن، ئەنجام دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە