تانەی پاریزەری ڕامین حوسین پەناهی ڕەد کرایەوە

هەنگاو: تانەی پارێزەری ڕامین حوسین پەناهی بە نیسبەت حوکمی سێدارەی ناوبراو کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، لەلایەن دیوانی ب.

٢٠ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:١٧

 

هەنگاو: تانەی پارێزەری  ڕامین حوسین پەناهی بە نیسبەت حوکمی سێدارەی ناوبراو کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە ڕەد کرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕ یەکشەممە (٢٠ی جۆزەردانی ٩٧ / ١٠ی ژوئەنی ٢٠١٨)، ئەمجەد حوسێن پەناهی برای ڕامین وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە باسی لە بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی ناوبراو دوا مانگی ڕەمەزان کردووە.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری انوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە