تووشبوونی دادوەری جێبەجێکاریی سزاکانی دادگوستەریی سنە بە کرۆنا

هەنگاو: دادوەری جێبەجێکاریی سزاکانی دادگوستەریی سنە تووشی پەتای کرۆنا بووە و سەرەڕای ئەوەی لە هاوێرگە (قەرەنتینە) ڕاگیراوە، ئورگانەپێوەندید

٢٤ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٠:٢٣


هەنگاو: دادوەری جێبەجێکاریی سزاکانی دادگوستەریی سنە تووشی پەتای کرۆنا بووە و سەرەڕای ئەوەی لە هاوێرگە (قەرەنتینە) ڕاگیراوە، ئورگانەپێوەندیدارەکان زانیاری لەو بارەوە نادرکێنن.


بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی جێگای متمانەوە بە هەنگاو گەیشتووە، محەمەد کەریمی، دادوەری جێبەجێکاریی سزاکانی دادگوستەریی سنە، تووشی پەتای کرۆنا بووە. بە هۆی ئەوەیکە ناوبراو لە گەڵ زۆر کەسدا وەک خەڵک و کارگێڕان پێوەندی هەبووە، ئەگەری تووشبوونی کەسانێکی زۆر بەو پەتایە هەیە.


سەرەڕای ئەوەیکە ناوبرا لە سێ رۆژ لەمەوپێشەوە خراوەتە هاوێرگە، بەڵام لە لایەن دادگوستەریی سنە یان زانکۆی زانستە پزیشکییەکانەوە هیچ زانیارییەک لەو بارەوە رانەگەیەندراوە.


شایانی باسە لە رۆژانی رابردوودا، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە سەرەڕای پەرەگرتنی بەرچاوی ڤایرۆسی کرۆنا و چوونە سەرەوەی ژمارەی قوربانییەکان بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە کوردستاندا، ئاماری راستەقینەی تووشبوو و قوربانیی راناگەیەنێ و کەمتر لەوەی کە هەیە باس دەکات.


پێشتریش هەنگاو رایگەیاندبوو کە " عەلیزادە"، دادستانی مەریوانیش تووشی پەتای کرۆنا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە