تووشبوونی چەندین بەندکراو بە پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی سنە

هەنگاو: ژمارەیەک لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانەش بەندکراوانیان لە

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٩:٤٥


هەنگاو: ژمارەیەک لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانەش بەندکراوانیان لە مافی مرەخەسی بێ بەش کردووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کۆبوونەوەیەکیان بۆ بەندکراوان گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە چەندین بەندکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیک لە بەندکراوانی بەندی ١ و ٢ و قورعانی بەندیخانەی سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، بەڵام هەتا ئێستا نە ئەو بەندکراوانە لە باقی بەندکراوانی دیکە جیا کراونەتەوە و نە کەرەستەی تەندروستی وەکوو خاوێنکەرەوە و ماسک بۆ بەندکراوان دابین کراوە. ناسنامەی دوو کەس لەو بەندکراوانەی کە تووشی کۆرۆنا بوون "یوسف زەمانی" و "سینا مەردانی" ڕاگەیەندراوە.


هەروەها، بەرپرسانی بەندیخانە لە پێدانی مافی مرەخەسی بە بەندکراوان خۆ دەبوێرن و ئەمەش ناڕەزایەتی بەندکراوانی لێکەوتووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە