توێژەرێکی کورد سزای ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: کامیل ئەحمەدی، توێژەری کورد و هاووڵاتیی ئێرانی بریتانیایی کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆ

٢٣ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٤:٠٠

 

هەنگاو: کامیل ئەحمەدی، توێژەری کورد و هاووڵاتیی ئێرانی بریتانیایی کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  کامیل ئەحمەدی  نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بۆمەتی ”هاوکاری وڵاتێکی دژبەر“ حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەمیر ڕەئیسیان، پاریزەری ئەحمەدی لە تویتەری خۆی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و کامیل ئەحمەدیش لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی نووسیویە کە ئامانجی ئەم حوکمە ڕێگری کردنە لە پەیوەندی من لەگەل کۆمەڵگا بە مەبەستی ڕاگیرانی توێژینەوەکانم لە بارەی کمینەکانەوە.

 کامیل ئەحمەدی رۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر و پاش ١٠٠ ڕۆژ بەندکران بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو لە ماوەی ئەو ١٠٠ ڕۆژەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

کامیل ئەحمەدی، توێژەری کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و هاوکات هاووڵاتی وڵاتی بریتانیایە کە ئێستا لە چوارچێوەی چالاکیی مرۆڤناسی و بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا پێشینە و ئەزموونی زۆری هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە