تۆفیق مەحموودی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٥٩

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١١ی مەی ٢٠١٩)، تۆفیق مەحموودی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە  بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئەو حوکمە تۆفیق مەحموودی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

تۆفیق مەحموودی لە کۆتایی زستانی ڕابردوو دەستبەسەر و ئەمڕۆ پاش دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

هەر ئەمڕۆ چالاکێکی دیکەی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوی ئیقباڵ شەبانی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە