تۆمارکردنی سێ حاڵەتی خۆکوشتن لە شاری قوتور لە ماوەی ٣ رۆژدا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ حاڵەتی خۆکووشتنی ژنان لە شاری قوتوری سەر بە خۆی، تۆمار کراوە و هاوکات دوو لاو لە مەهاباد و .

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٢٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ حاڵەتی خۆکووشتنی ژنان لە شاری قوتوری سەر بە خۆی، تۆمار کراوە و هاوکات دوو لاو لە مەهاباد و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٢ی ژوئیەی ٢٠١٩)، ژنێکی لاو خەڵکی قوتور سەر بە  شاری خۆی بە ناوی “حەلیمە محەمەدی” تەمەن ٢٩ ساڵ لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، حەلیمە دایکی دوو منداڵ بووە و بە هۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ، ژنێکی لاوی دیکە بە ناوی “رویا حاجیلوو” بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە، ئەو ژنە ئێستا لە نەخۆشخانەی خۆی ڕاگیراوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ڕۆژی چوارشەممە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٠ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانی دیکەی خەڵکی قوتور بە ناوی “شەکیلا محەممەدی” هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و ناچارکردنی بە لەسە رکردنی لەچکە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی هەینی کوڕێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ بە هۆکاری ناڕوون، لە ڕێگەی خۆ هەڵوواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی یەکشەممەی حەفتەی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”ئەبوبەکر خزرنیا بە هۆکاری نادیار لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە