تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی تووشبوو بە کرۆنا لە بەندیخانەکانی سنە و کرماشان

هەنگاو: دوای ئەوەی دەیان بەندکراوی تووشبوو بە پەتای کرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران بە تایبەت بەندیخانەی ئورمیە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندی

١٤ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١١:١٨

 

هەنگاو: دوای ئەوەی دەیان بەندکراوی تووشبوو بە پەتای کرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران بە تایبەت بەندیخانەی ئورمیە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانەی گوازرانەوە، یەکەمین حاڵەتەکانی تووشبووی بەندکراوان بەو پەتایە لە بەندیخانەکانی کرماشان و سنە تۆمار کرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆبی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٠٢٩ (٣ی مارسی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندی گشتی بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان دوای ئەوەی باری تەندروستی ناجێگیر بووە، لەلایەن کادری دەرمانی بەندیخانەوە بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەندیخانەی دێزڵ ئاوا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ناسنامەی ئەو بەندکراوەی ”ئەحمەد قویتاسی“ ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، بەندکراوێکی تووشبوو بە پەتای کرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە شێوەیەکی تەواو ئەمنییەتی بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو بەندکراوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە