تۆپبارانی بەرزاییەکانی شاهۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی شاهۆ لە نێوان شارەکانی ڕوانسەر و کامیارانیان تۆپباران کرد.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٥:٣٢

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی شاهۆ لە نێوان شارەکانی ڕوانسەر و کامیارانیان تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە (٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) هێزەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی شاهۆیان لە نێوان دو شاری ڕوانسەر و کامیاران تۆپباران کرد.

هێزەکانی سپای پاسداران لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەربڵاو لەو ناوچانە جێگیر بوون و خەریکی تاقیکاری چەکە نوێیەکانی خۆیانن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە هەفتەی ڕابردوو هێڵی تەلەفوون لە شاهۆ پچڕاەوە و سپا خەڵکی ناوچەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە نابێ سەردانی شاهۆ بکەن.

بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە خەسارێکی گەورەی ژینگەیی بەر ناوچەکە کەوتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە