تۆپبارانی سنووری هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای پاسداران

تۆپخانەکانی سوپای پاسداران کە لە سنووری شاری پیرانشار و شنۆ جێگیر کراون ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ کوێستانەکانی سنو

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٥٠

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

تۆپخانەکانی سوپای پاسداران کە لە سنووری شاری پیرانشار و شنۆ جێگیر کراون ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ کوێستانەکانی سنووری هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە تۆپخانەکانی سوپای پاسداران لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی «بەربەزین» و «کێوە ڕەش» لە سنووری شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە تۆپباران هەر بەردەوامە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو لەسەر خەساری گیانی و ماڵی لە بەر دەستدا نییە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە خەسارێکی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.

سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا بە بیانووی هەبوونی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێرانن بەردەوام ئەم ناوچانە تۆپباران دەکات.
 

١_ کاتژمێر ١٠:٣٠ دەقە بە کاتی تاران

ئێستا لانی کەم ٤ دڕۆنی سوپای پاسداران خەریکن ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی "سمێڵان" سەر بە شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان بوردمان دەکەن.


ئەم هەواڵە بە ڕۆژ دەکرێتەوە…
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە