تۆپبارانی سپای پاسداران ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی مەریوان و گیان لە دەست دانی ٤ ژینگەپارێزی لێکەوتەوە

هەنگاو: لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، چەند کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارە گیانیان لە دەست دا.

٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٣:٥٧

 

هەنگاو: لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، چەند کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرە بەیانی ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی سلەسێ و پیلەی مەریوان لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ئاگری گرت و لەکاتی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە، ٤ چالاکی ژینگەپارێز گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و ٤ ژینگەپارێز کە دەوترێت یەکێکیان شەریف باجوەر ژینگەپارێز و چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی مەریوانە، گیانیان لە دەست داوە.

هێزەکانی سپای پاسداران لەماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین جار بە بیانووی حزووری هێزە کوردییەکان کوێستانەکانی مەریوانیان بوردمان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە