تۆپخانەکانی تورکیا گوندیکی شاری ماکۆیان تۆپباران کرد

هەنگاو: یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیا تۆپباران کرا.

٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٢:١٤

 

هەنگاو: یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیا تۆپباران کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تۆپخانەکانی تورکیا لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو هەتا ٨ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)،  گوندی “یارمق” سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمیەیان تۆپباران کردووە.

یەکێک لە دانیشتوانی گوندی یارمق وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە: “تۆپخانەکانی تورکیا بە هاوئاهەنگی ئێران بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بەرزاییەکانی دەورووبەری گوندیان کردووەتە ئامانج و ماڵی هاووڵاتییەک و هەروەها گۆڕستانی گوند زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای تورکیا بە بیانووی هەبوونی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) ئەو ناوچانەیان کردووەتە ئامانج.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە