تۆپخانەکانی سوپای پاسداران کوێستانەکانی پیرانشار تۆپباران دەکەن

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری پیرانشار تۆپباران کردنی ناوچە کوێستانییەکانی پیرانشاریان دەست پێکردەوە.

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٣١

 

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری پیرانشار تۆپباران کردنی ناوچە کوێستانییەکانی پیرانشاریان دەست پێکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزەکانی سوپای پاسداران ئەمڕؤ یەکشەممە (١٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١ی ژوئیەی ٢٠١٨) چەندین جار کوێستانە سنوورییەکانی پیرانشار و هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە پیرانشار لەوبارەوە ڕایگەیاند کە تۆپخانەکانی سوپا چەندین جار بەرزاییەکانی کوێستانی ”برایم شیلانە“ لەنێوان پیرانشار و حاجی عومەرانیان تۆپباران کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کویستانە شوێنی هاتووچۆی کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پشتبەستن بەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، سوپای پاسداران ئەمڕۆ هێزێکی زیاتری ڕەوانەی پیرانشار کردووە و شارەکەی بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە.

دوای تێکهەڵچوونی چەکدارانەی چەند ڕۆژ پێشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پیرانشار و شنۆ حکومەت هێزی زیاتری ڕەوانەی شارە سنوورییەکان بەتایبەت شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، سەقز، بانە و مەریوان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە