تۆپخانەکانی سپای پاسداران سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات.

١٥ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:٣٤

 

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات.

بەپێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگا، ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٥ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٦ی سپتامبر ٢٠١٨)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان و کوێستانەکانی هەڵگورد و بەربەزینیان تۆپباران کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆپخانەکان بە خەستی تۆپبارانی ناوچەکە دەکەن، ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ زیانێک بەر حیزبە کوردیەکان و دانیشتوانی ئەو ناوچە نەکەوتووە.

ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی پووشپەڕ ٢٧٨/ ١٧ی ژوئیە ٢٠١٨)، تۆپبارانی ناوچەکانی گوندەژووری هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی ئێران بووە هۆی گیان لە دەست دانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە