تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچە کوێستانیەکای هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٥

 

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران ، ئەمرۆ بە چڕی کوێستانەکانی هەڵگورد و بەربزینی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” تۆپخانەکانی سپای پاسداران، ئەمڕۆ سێشەممە ( ٢٦ی پووشپەڕێ ٩٧ / ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)،   کوێستانەکان ناوچەی گوندەژوور سەربە چۆمان و بەربەزین سەر بە سیدەکانی پارێزگای هەولێریان تۆپباران کرد.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئەم تۆپبارانەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاندووە کە تۆپبارانەکە ئێستاش بە چڕی درێژەی هەیە.

چەندین مەقەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو کوێستانانە بوونی هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە