تیکاب/ کوژرانی ژنێکی سەقزی بە دەستی هاوژینەکەی

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە شاری تیکاب بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و تەرمەکەی لە

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٨:٥٢

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە شاری تیکاب بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری شاری ئورمیە لە ژێر توێکاریدایە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٣٠ گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی "سەبری نەعلبەندی" تەمەن ٢٩ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە، کە خەڵکی شاری تیکابە، کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینی سەبری نەعلبەندی دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ناوبراوی کوشتووە هەوڵی داوە لە ڕێگەی ئاگردانی ماڵەکەوە، شێوازی و چۆنیەتی کوشتنە بشارێتەوە وهەر بەم هۆیەوە تەرمی سەبری سووتاوە.

شایانی باسە، سەبری نەعلبەەندی خەڵکی گوندی ئێرانشا سەربە شاری سەقز و دایکی منداڵێکە. ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی کیشەی بنەماڵەیی چووتەوە ماڵی باوک و دایکی لە گوندی ئێرانشا، دوو ڕۆژ پێش لەگەڵ هاوژینەژەی گەراوەتەوە بۆ ماڵی خۆی لە شاری تیکاب.

تەرمی سەبری نەعلبەندی بۆ لێکۆڵینەوە و توێکاری یاسایی بۆ پزیشکی دادوەریی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە