تێکهەڵچوون لە بەندیخنەی ناوەندیی سەقز و هەڵاتنی بە کۆمەڵی بەندکراوان + فیلم

هەنگاو: بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە، بە شێوەی بە کۆمەڵ لەو بەندیخانە هەڵهاتن.

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٩:٢٦


هەنگاو: بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە، بە شێوەی بە کۆمەڵ لەو بەندیخانە هەڵهاتن.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٠) بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی سەقز هەڵهاتوون.

بە پێی ئەو گرتە ویدیۆیە بۆ هەنگاو نێردراوە، هەڵهاتنی بە کۆمەڵی بەندکراوان پشتراست دەکرێتەوە.


بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار،ئەم بەندکراوانە بە هۆی بێبەری بوون لە هەر چەشنە ئیمکاناتی تەندروستی و بێهداشتی، لە ناو بەندیخانە و وڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە داواکری بەندکراوان بە مەبەستی وەرگرتنی مرەخەسی، دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی جێگیر لە بەندیخانە هەڵاتوون.


لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران، بەشێکی زۆر لە بەندکراوان مافی مرەخەسییان پێدراوە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز ڕایگەیاند هەر ئێستا تەواوی ئەو ناوچەی کە بینای بەندیخانەی لێیە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گەمارۆ دراوە و بەشێک لە بەندکراوان کە هەڵهاتوون، دیسان دەستبەسەر کراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە