تێکهەڵچوون لە نێوان کاسبکاران و هێزە چەکدارەکانی ئێران ٦ برینداری لێکەوتەوە

هەنگاو: راوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارانی کورد لە سەردەشت لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلی کاسبکاران و دواتر تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە

١٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٤:٤٢

 

هەنگاو: راوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارانی کورد لە سەردەشت لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلی کاسبکاران و  دواتر تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە کە  برینداربوونی دوو کاسبکار و ٤ کەس لە هێزەکانی ئێرانی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی نیمەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧١٩(١ی سێپتامبری ٢٧١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزئک ئاوایی سوێرو سەر بە سەردەشت ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان ڕەدوو ناوە کە بووەتە هۆی وەرگەرانی ئەو ئۆتۆمبیلە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، کە دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە  تێکهەڵچوون لە نیوان کاسبکاران و چەکدارانی ئێرانی تهاتووەتە ئاراوە.

لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو کاسبکار و ٤ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو دوو کاسبکارە کە بریندار کراون، بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

شایانی باسە هێزە چەکدارەکان دوای تێکهەڵچوونەنە شوێنەکەیان گەمارۆ داوە و بە ئامبوڵاس بریندارەکانی خۆیان گواستووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە