تێکهەڵچوون لە ئورمیە هاتە ئاراوە و کادرێکی هەنگی سنووری ئێران کوژرا

هەنگاو: یەکێک لە کادرەکانی هەنگی سنووری پارێزگای ئورمیە لە تێکهەڵچوون لەگەل گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژرا.

١٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٥:١٥

 

هەنگاو: یەکێک لە کادرەکانی هەنگی سنووری پارێزگای ئورمیە لە تێکهەڵچوون لەگەل گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٧ی ژانویەی ٢٠١)، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنوورەکانی ئورمیە، کادرێکی هەنگی سنووری ئەو پارێزگایە کوژراوە.

ئەو تێکهەڵچوونە لە سنووری زیوەی ئورمیە هاتووەتە ئاراوە و لە ئاکامدا کادرێکی هەنگی سنووری بە ناوی ”مەیسەم نژاد وەلی“ کە خەڵکی گوندی ”قوپی بابا عەلی“ مەهاباد بووە، کوژراوە.

هەتا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێکی سیاسی و چەکداری بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان بە ئەستۆ نەگرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە