تێکهەڵچوون لە پاوە هاتە ئاراوە و سپا بەرزاییەکانی ماکوانی تۆپباران کرد

هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لە بەخشی باینگانی پاوە هاتە ئاراوە، سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەیان تۆپباران کرد.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:٠٨

 

هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لە بەخشی باینگانی پاوە هاتە ئاراوە، سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەیان تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٩)، لە بەرزاییەکانی چیای ماکوان سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەو تێکهەڵچوونە چەکدارەییە هێزەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی چیای ماکوانیان بە چڕی تۆپباران کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر زیانەکانی ئەو تێکهەڵچوونە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە و هیچ هێزێکی کوردستانیش بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی نەگرتووەتە ئەستۆ. 

هەروەها میدیاکانی نزیک لە سپای پاسدارانیش هیچ هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا سپای پاسداران چەک و چۆڵی قورسی بۆ ناوچە سنوورییەکانی پاوە و سەلاسی باوەجانی گواستووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە