تێکهەڵچوون لە پیرانشار، تۆپبارانی سەوڵاوا و تەقینەوە لە بۆکان

هەنگاو: دوای میلیتاریزە کردنی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە تێکهەڵچوونی نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سپای پاسداران زیادی کردووە.

٢٢ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٠:٢٠

 

هەنگاو: دوای میلیتاریزە کردنی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە تێکهەڵچوونی نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سپای پاسداران زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی شەوی پێنج شەممە (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٣ی سیپتامبری ٢٠١٨)، دوو تەقینەوەی بەهێز لە شاری بۆکان ڕووی داوە. هەتا ئێستا شوێنی تەقینەوەکان و هەروەها هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام بەهێزی تا ڕادەیەک بووە کە لە زۆربەی شوێنەکانی بۆکان بیستراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ چەند چەکدارێک کە سەرنشینی دوو ئۆتۆمبێل بوون تەقەیان لە بنکەی فەرماندەهیی سپای پاسداران لە فولکەی سدووقی ئەوشارە کردووە. هەتا ئێستا هەواڵێک لە سەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو تێکهەڵچوونە بڵاو نەبووەتەوە.

هاوکات، لە شارەدێی پەسوێ  سەر بە پیرانشار، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوی ”رەحیم فەرید فەر“ لەلاتەن چەکدارانی نەناسراوە پەلامار دراوە و بە سەختی بریندار بووە.

هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو دوو هێرشەیان بە ئەستۆ نەگرتووە.

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان، سپای پاسداران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کوێستانەکانی سەوڵاوای بە بیانووی هەبوونی هێزێکی کوردی تۆپباران کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە