تێکهەڵچوون چەکداری لە مەریوان و تۆپبارانی کوێستانەکان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە + وێنەکان

هەنگاو: تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان حیزبێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە و ئەو هێ

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٩، ١١:٤٥

 

هەنگاو: تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان حیزبێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە و ئەو هێزانە کوێستەکانی گوڵبن و میراجییان تۆپباران کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٨ی ژوئەنی ٢٠١٩) تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان و سپای پاسادارن لە نێوان گوندەکانی نێ و کانی سانانی مەریوان ڕووی داوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیاریەک لە سەر کوژران و برینداربوونی لایەنەکان لەبەر دەست نیە و هیچ هێزێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان وە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە هەنگاو ڕایگەیاند، هێزەکانی سپای پاسداران دوای ئەم تێکهەڵچوونە کوێستانەکانی میراجی و گەلبنیان تۆپباران کردووە و زیانیکی زۆر بەر ژینگەی ئەو ناوچە کەوتووە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سپای پاسداران ئیزنیان نەداوە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی ناوچەکە ئاگری کوێستانەکان کۆنترۆل بکەن و هەڕەشەیان کردووە کە هەر کەسێک هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدات، دەدرێتە بەر دەسترێژی گوللە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە