تێکهەڵچوونی هەڵەی هێزەکانی سپای پاسداران لە شنۆ لانیکەم ٨ کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

هەنگاو: لە حالێکدا هێزەکانی سپای پاسداران ئاواییەکانی شاری شنۆیان بە چڕی میلیتاریزە کردووە، دوایی ئەوەیکە بۆسەیان بۆ هێزەکانی پێشەمەرگە داناوە، دوو دەس

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٢٣

 

هەنگاو: لە حالێکدا هێزەکانی سپای پاسداران ئاواییەکانی شاری شنۆیان بە چڕی میلیتاریزە کردووە، دوایی ئەوەیکە بۆسەیان بۆ هێزەکانی پێشەمەرگە داناوە، دوو دەستە لە ئەندامانی سپای پاسداران بە هەڵە لەیەکترییان داوە و کوژرا و برینداری چەند ئەندامی سپای لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەوی دووشەمە (١١ پووشپەڕ٢٧١٨/ ٢ ژوئیەی ٢٠١٨) هێزەکانی لەشگری خەیبەرئەلمەهدی کە لە شاری ئورمیە رەوانەی شنۆ کرابوون، لە باخەکانی ئاوایی قرووشاوێ، دەکەونە کەمینی ئەندامانی سپای پاسداران کە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان دانابوو و ئەم بەریەککەوتنە ٢٠ خولەک درێژە کێشاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باور پێکراو، لە ئاکامی ئەم تێهکەڵچوونە لانیکەم ٨ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کوژراو  بریندار کراون و بە ٥ ئامبۆڵانس  ڕەوانەی شاری ئورمیە کراون.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و دوای دەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی شنۆ، ئەم شارە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە.

شەوی ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاواییەکانی حەسەن نووران، ئاسناوێ، خاڵتاوێ، قزناوێ، گورگاوێ، نزریوە و باخەکانی دەروبەری ئەم ئاواییانە جێگیر کراون و هەر جۆرە هاتووچۆیەکی خەڵک قەدەغە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە