تێکهەڵچوونی چەکداری لە سنووری بانە هاتە ئاراوە

هەنگاو: شەوی ڕابردوو تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنووری بانە هاتە ئاراوە و لانیکەم ئەفسەرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٩:٣٤

 

هەنگاو: شەوی ڕابردوو تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنووری بانە هاتە ئاراوە و لانیکەم ئەفسەرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩:٣٠ دەقەی شەوی یەکشەممە (٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٧ی مارسی ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنوورەکانی بانە لەنێوان هێزێکی چەکداری نەناسراو و هێزە چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە لانیکەم ئەفسەرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ناوی ”ئەبووزەر حەمزەکردخرەدی“ خەڵکی شاری مەلایر سەر بە پارێزگای هەمەدان کوژراوە و سێ چەکداری دیکە بریندار بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپ و لایەنێکی کوردی بەرپرسێارێتی ئەو شەڕەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام میدیا حکوومەتیییەکان کوژرانی ئەفسەرێکی ئێرانییان پشتڕاست کردووەتەوە.

شەوی هەینیش لە سنووری مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکداری هاتبووە ئاراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە