تێکهەڵچوونی چەکداری لە مەریوان هاتە ئاراوە و سەربازێکی حکومەت کوژرا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی هەنگی سنووری مەریوان لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژران.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٥٣

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی هەنگی سنووری مەریوان لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (١٧ی رەزبەری ٢٧١٨ / ٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لەیەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هەنگی سنووری و هێزێکی کوردی هاتووەتە ئاراوە.

ئەو تێکهەڵچوونە لە گوندی ”دەرە ناخێ“ سەر بە مەریوان هاتووەتە ئاراوە و سەرچاوەکانی نزیک لە سپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە تێکهەڵچوونەکە لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران ڕووی داوە.

لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا یەکێک لە ئەندامانی هەنگی سنووریی مەریوان بەناوی ”میلاد محەمەدیان“ کە خەڵکی شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنەیە، کوژراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە