تێکهەڵچوونی چەکداری لە هەورامان هاتە ئاراوە و چوار پاسدار کوژران

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارنە کە ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی سەوڵاوا هاتە ئاراوە لانیکەم چوار ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٢:١٩

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارنە کە ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی سەوڵاوا هاتە ئاراوە لانیکەم چوار ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمرۆ پێنج شەممە (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لە کوێستانەکانی سەوڵاوا لەنێوان هێزێکی کوردی و هێزەکانی سپای پاسداران تێکهەڵچوونێکی قورس هاتووەتە ئاراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو تێکهەڵچوونە ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا لانیکەم چوار ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.

ناسنامەی دوو کەس لەو پاسدارانە کە کوژراون ”کەماڵ فەتحی“ کوڕێ ئەسەکنەدەر و ”ئیرەج ئاداک“ کوڕی سدیق ڕاگەیەندراوە.

ئەو تێکهەڵچوونە لە نزیک گوندی ژیوار هاتووەتە ئاراوە و هەتا ئێستا هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە