تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئورمیە هاتە ئاراوە

هەنگاو: ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێون سپای پاسداران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژب

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٢٢:٣٣


هەنگاو: ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێون سپای پاسداران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لە نزیک ئورمیە رووی داوە تا ئێستاش بەردەوامە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێ شەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٠) تێکەڵچوونێکی چەکداری لە نێون سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لە نزیک گوندی “کورانە” سەربە ناوچەی سۆما و بردۆستی ئورمیە هاتووەتە ئاراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە، لانیکەم سێ ئەندامی سپای پاسدارن لەو تێکهەڵچوونە کوژراون و تا کاتی ئامادە کردنی ئەو هەواڵە تێکەڵچوونەکە هەر بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، گوندی کوران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران گەمارۆ دراوە و بەردەوام هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت.

تا کاتی نوسینەوەی ئەو هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی پەرپرسیارەتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی حکومەتی ئێران هیچ زانیاریەکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
 

کاتژمێر ١٢ بە کاتی ئێران

زانیارییەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە چەندین کۆپتەر لە ئورمیەوە چوون بۆ شوێنی تێکهەڵچوونەکە و هەمووجۆرە هاتووچۆیەک لەو ناوچەیە قەدەغە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە