تێکهەڵچوونی چەکداری لەبانە هاتووە ئاراوە و سێ کەس لە هیزەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون

هەنگاو: گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە نیوخۆی کوردستان چالاکی دەکات، لە شا

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:١١

 

هەنگاو: گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە نیوخۆی کوردستان چالاکی دەکات، لە شاری بانە هیرشی کردووەتە سەر هێزە ئینیتزامییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠:١٥ خولەکی شەوی هەینی (٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، گرووپێکی هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بانە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە نیزامییەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ماڵپەڕێ فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتەوە، هێزەکانیان لە ناوچەی ناوبریکانی بانە ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە یەکێک لە ئەندامانی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران بە ناوی “ئارمان فەخری” لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بە ناوەکانی “لوقمان خەیاڵی” و “مەنشلوو” بریندار بوو.

هەتا ئێستا ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران هیچ هەواڵێکیان لەسەر ئەو تێکهەڵچوونە بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە