تێکهەڵچوونی چەکداری لەبۆکان هاتە ئاراوە و ٦ پاسدار کوژران و بریندار بوون

هەنگاو: شەوی ڕابردوو لە نزیک یەکێک لە ئاواییەکانی بۆکان، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.

١٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:٣٠

 

هەنگاو: شەوی ڕابردوو لە نزیک یەکێک لە ئاواییەکانی بۆکان، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” شەوی ڕابردوو شەممە (١٦ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٧ ژوئیەی ٢٠١٨) لە بەرزاییەکانی ئاوایی دەروێشانی بۆکان،  تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا لانیکەم ٤ ئەندامی سپای پاسداران بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی بۆکان گوازراونەتەوە و دوو کەسی دیکەش کوژراون و تەرمەکانیان ڕەوانەی ئورمیە کراوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تێکەڵچوونەکە لە نێوان یەکێک پێشمەرگەکانی حیزبێکی کوردستانی و سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.

تا ئێستا هیچ کام لە حیزبە کوردستانییەکانبەرپرسیاریتی ئەو شەڕەی بە ئەستۆ نەگرتووە و سپای پاسدارانیش هیچ هەواڵێکی لەم بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە