تێکهەڵچوونێکی دیکەی چەکداری لە دیواندەرە هاتە ئاراوە

هەنگاو: تێکلهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزکی کوردستانی لە دیواندەرە هاتە ئاراوە و تۆپخانەکانی سپای پاسداران

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١١:١٨


هەنگاو: تێکلهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزکی کوردستانی لە دیواندەرە هاتە ئاراوە و تۆپخانەکانی سپای پاسداران شوێنی شەڕەکە تۆپباران دەکەن.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕؤ شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٩ی مەی ٢٠٢٠)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە بەرزاییەکانی کوێستانی چلچەمەی دیواندەرە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو تێکهەڵچوونە لە نزیک گوندی شاقەڵا ڕووی داوە و هێشتا درێژەی هەیە و تۆپخانەکانی سۆپا خەریکە ئەو ناوچانە بوردمان دەکەن.


زانیاریەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە کۆپتەرەکانی سپای پاسداران بەردەوام بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر ژمارەیکوژراو و بریندارەکان لە بەر دەستدا نییە.


ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردووش هەر لەو شوێنە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە هاتبووە ئاراوە کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی سپای پاسداران کوژران.


هەتا ئێستا هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو سێ ئەندامەی سپای پاسدارانی بە ئەستۆ نەگرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە