تێکهەڵچوونێکی چەکداری قورس لە مەریوان هاتەئاراوە

هەنگاو: لە ئاکامی تێکڵەچوونێکی قورسی چەکدارانە لە بەرزاییەکانی کۆساڵان لە ناوچەی سەوڵاوا چەند ئەندامێكی حیزبێكی کوردستانی گیانیان ل

٢١ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٨:٣٢

 

هەنگاو: لە ئاکامی تێکڵەچوونێکی قورسی چەکدارانە لە بەرزاییەکانی  ناوچەی مەریوان چەند ئەندامێكی حیزبێكی کوردستانی گیانیان لە دەست داوە و کەسێکیشیان بە دیل گیراوە. 

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ٢٠ی رەزبەری ٢٧٢٠( ١١ی ئوکتوبری ٢٠٢٠)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی حیزبێکی کوردستانی لە بەرزاییەکانی گوندەکانی "ڕەشەدێ" و "سەلیسێ" سەر بە مەریوان هاتۆتە ئاراوە. سەرچاوەکانی هەنگاو لەم بارەوە رایانگەیاند کە لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا لانیکەم سێ ئەندامی ئەو حیزبە کوردستانییە گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەکان هەروەها راشیانگەیاند کە ئەندامێکی دیکەی ئەو حیزبە کوردستانییە بە سەختی بریندار و دواتر لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە دیل گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراوە. 

بە پێی بەڵگە و دێکۆمێنتەکانی هەنگاو، کۆماری ئیسلامی لە تێکەڵچوونی چەکداری لە نێوخۆی وڵات بە هیچ چەشنە مافێکی مرۆڤتەوەرانەی تایبەت بە مافی بە دیلگیراوان و بریندارکراوەکان پێبەند نیە. 

 شایانی باسە کە سوپای پاسداران پاش ئەو تێکهەڵچوونە، بەرزاییەکانی ئەو ناوچانەی تۆپباران کردووە. راپۆرتەکانیش باس لەوە ئەکەن کە سوپای پاسداران رۆژی دووشەممەش بەرزاییەکانی نزیک شاری مەریوانی تۆپباران کردووە. 

هەتا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسایەتیی ئەو تێکهەڵچوونەوەی وەئەستۆ نەگرتووە .

وێنەی تایبەتی هەنگاو لە کاتی گواستنەوەی تەرمی قوربانییەکانی ئەو شەڕە بۆ سپای مەریوان


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە