تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنوورەکانی ماکۆ هاتە ئاراوە

هەنگاو: سپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە هاتنەئارای تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنوورەکانی ماکۆ سەر بە پارێزگ

٣ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٥٤

 

هەنگاو: سپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە هاتنەئارای تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنوورەکانی ماکۆ  سەر بە پارێزگای ئورمیە کراوە کە تێیدا سێ ئەندامی حیزبێکی کوردستانی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاگەیندراوێک کە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی حەمزەی هێزی ویشکانی سپای پاسداران لە ئورمیە بڵاوی کردووەتەوە، شەوی یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان هاتووەتە ئاراوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا سێ ئەندامی لایەنی دیکەی تێکهەڵچوونەکە کە هیچ ئاماژەیەک بە ناوەکەی نەدراوە گیانیان لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەوە هەتا ئێستا هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە و پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەو گرووپە لە ناو خاکی تورکیاوە هاتوونەتە سنوورەکانی ماکۆ و هێزەکانی ئەوانیش زیانیان بەر نەکەتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە