تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە شنۆ هاتە ئاراوە

هەنگاو: ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە سنوورەکانی شاری شنۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتە ئاراوە.

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٠:٣١


هەنگاو: ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە سنوورەکانی شاری شنۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتە ئاراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، لە بەرزاییەکانی سیاکێوی شنۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و لایەنێکی کوردستانی ڕووی داوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زیانەکانی دوو لایەنی ئەم شەڕە نەزانراوە و هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی بە ئەستۆ نەگرتووە.


هاوکات و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شنۆ چوار لاویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دواتر دەستبەسەریان کردوون.


ئەو چوار لاوەدوای دەستبەسەر کران گوازراونەتەوە بۆ پایگای شاکراوا (سەمەد بووستانی) و هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نبووە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکان بە سەختی بریندار کراوە.


ئەم هەواڵە بە ڕۆژ دەبێتەوە...
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە