تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە شنۆ هاتەئاراوە

هەنگاو: لە کوێستانەکانی سنووری شنۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتەئاراوە.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٢١

 

هەنگاو: لە کوێستانەکانی سنووری شنۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتەئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٢ی مەی ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری قورس لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی لە سنوورەکانی شاری شنۆ هاتووەتەئاراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ ڕایگەیاند کە ئەو شەڕە لە نزیک گوندی ”نژدەرێ‘ سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ هاتووەتەئاراوە.

ئەو شەڕە لە بەیانی دەستی پێکردووە و هەتا نیمەڕۆ درێژەی کێشاوە و بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕێگای کۆپتەرەوە هێزیان بۆ چیاکانی دەورووبەر بە تایبەت حاجی عەبدوڵڵا گواستووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە  ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە و نە میدیاکانی ئێران و نە میدیای هیچ حیزبێکی کوردستانی هیچ جۆرە هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە