تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپا و هێزێکی کورد لە چالدێران هاتە ئاراوە

هەنگاو: میدیا حکوومەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە شاری چالد

٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٥٤

 

هەنگاو: میدیا حکوومەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە  کە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە شاری چالدێران شەر و تێکهەڵچوون ڕووی داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٣ی پوشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٩) تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە کوێستانە سنووریەکانی چالدێران رووی داوە.

میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران برینداربوونی دوو ئەندامی سپای پاسدارانیان ڕاگەیاندووە، هەروەها دەڵێن چەندین کەسی لایەنی بەرنبەریش کوژرا و بریندار بوونە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیاکانی پژاک لەمبارەوە هیچ هەواڵێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە