تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە کۆساڵان هاتە ئاراوە

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە، بەرزاییەکانی کۆساڵان ئاگری تێبەربوو.

٤ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٢:٥٨

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە، بەرزاییەکانی کۆساڵان ئاگری تێبەربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، لە بەرزاییەکانی کۆساڵان لە سەوڵاوا تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتووەتە ئاراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا سروشتی هەوارگەی ژونێ لە نێوان دگاگا و ڕوار ئاگری گرتووە و چالاکانی مەدەنی بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە ڕوویان لەو شوێنە کردووە.

خەساری گیانی دوو لایەنی شەڕەکە تا ئێستا ناڕوونە و هیچ حیزبێکی کوردستانیش بەرپرسیارێتی شەڕەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لایەنی ئەو شەڕە گریلاکانی پژاک بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران هیچ هەواڵێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە