تێکەڵچوونی چەکداری لەنێو شاری شنۆ هاتە ئاراوە

هەنگاو: میدیاکانی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی نزیک لەو حیزبە لە نیو شاری شنۆ هێرشیان کردوەتە سەر چەندین بن.

٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٠:٠٧

 

هەنگاو: میدیاکانی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی نزیک لەو حیزبە لە نیو شاری شنۆ هێرشیان کردوەتە سەر چەندین بنکەی حوکمەتی و تێکەڵچوون هاتوەتە ئاراوە.

بە پێی بەیاننامەیەک کە گرووپی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات نزیک لە حدک بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر ١٠ی شەوی پێنج شەممە (٧ی پووشپەڕێ ٩٧ / ٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٨)، ئەندامانی ئەو گرووپە بە هاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی میلیتاریزە کردنی شارەکانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە چەندین بنکەی حوکمەتیان کردوەتە ئامانجی خۆیان.

لەو بەیانیەدا هاتووە کە ئەو بنکانە کراونەتە ئامانجی ئارپیچی و نارنجۆک.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ تێكەلچوونی لە گەڕەکی تاچیناوێی ئەو شارە پشتڕاست کردوەتەوە.

هەتا ئێستا میدیا حوکمەتییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بە نیسبەت ئەو تێکەڵچوونە نەبووە و ئاماری کوژراوان و برینداربوانی ئەو تێکەچوونە نەزانراوە. بەو حاڵەشەوە میدیاکانی نزیک لە حدک ڕایان گەیاندووە کە ئەندامەکانیان بە سڵامەتی شوێنی تێکەڵچوونەکەیان بەجێ هێشتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە