تەحسین دادڕەس حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی خەڵکی مەریوان کە ٩ مانگ پێش دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:٠٤

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی خەڵکی مەریوان کە ٩ مانگ پێش دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، دادگای شۆڕشی مەریوان، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران،  حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەر تەحسین دادڕەس دا سەپاند.

دوای ئەوەی کە تەحسین دادڕەس تانەی لەو بڕیارەی دادگا داوە، پەروەندەی ناوبراو بە مەبستی پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە کراوە.

تحسین دادڕەس خەڵی ئاوایی”سەردۆش”ی مەریوان، ڕۆژی پێنجشەممە (٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧/ ٣٠ نوامبر ٢٠١٧) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کراو و ماوەی ٥ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعات و ٤ مانگیش لە بەندی گشتیی بەندیخانە ڕاگیراوە.

ناوبراو ئەمڕۆ دووشەممە (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٣٠ی ژوئیەی ٢٠١٨) بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە