تەحسین دادڕەس لە بەندیخانەی سنە بۆ بەندیخانەی مەریوان گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەریوان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیرابوو، بە بەندیخانەی گشتیی شارەکەی خۆی گوازرایەوە.

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٧:٠٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەریوان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیرابوو، بە بەندیخانەی گشتیی شارەکەی خۆی گوازرایەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠)،  تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی سنەوە بۆ بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.


ئەو بەندکراوە سیاسییە کورد لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا  تەنیا جارێک و ئەویش بۆ نەشتەرگەری مەرەخەسی پێدراوە.


تەحسین دادڕەس تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان، رۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧( ٣٠ی نوامبری ٢٠١٧) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ٥ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە و ٤ مانگیش لە بەندی گشتیی بەندیخانەکانی مەریوان و سنە راگیرابوو.


دواتر نابراو لە دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی " ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ شەش ساڵ کەم کرایەوە.


تەحسین دادڕەس رۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠( ٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠) پاش ئەوەی چەندین جاربەرپرسانی بەندیخانەی مەریوان داواکاریی ناوبراویان بۆ مەرەخەسی رەد کردەوە، لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا ناوبراو بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە