تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد دوای هەشت ڕۆژ دۆزرایەوە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە گیان لەدەستدانی پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کە بە هۆی هەرەسی بەفر

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢١:١٩

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە گیان لەدەستدانی پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کە بە هۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لە دەستدا، تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە گیان لە دەستدانی پێنج کۆڵبەری خەڵکی گوندی ”کوران“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە سەرئەنجام تەرمەکانیان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان (٢٥ ژانویه) لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ زێدەکەیان.

هەنگاو پێشتر ناسنامەی ئەو پێنج کۆڵبەرەی کە یەکێکیان تەمەنی ١٨ ساڵە ئەولایی خودایی کوڕی حاتەم، فرات خودایی کوڕی خورشید، مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، بیلەن ئەحمەدی کوڕی سادق یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان ڕاگەیاندبوو.

یەکێک دانیشتوانی گوندی کوران بەیانی ئەمڕۆ لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە: ”لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی ئێران هیچ جۆرە هاوکارییەکی ئەو بنەماڵانەیان نەکردووە و هێزە چەکدارەکانی تورکیاش هەڕەشەی تەقە کردنیان لەو خەڵکەی کردووە کە بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکان ڕوویان لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە.“

ئەو پێنج کۆڵبەرە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢١) لە گوندی دریشک سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە و گیانیان لە دەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە