تەرمی کۆڵبەریک دوای سێ مانگ دۆزرایەوە

هەنگاو: تەرمی کۆڵبەریکی خەڵکی سەقز کە سێ مانگ پێش لە کاتی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕێگای ون کردبوو، دۆزرایەوە.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: تەرمی کۆڵبەریکی خەڵکی سەقز کە سێ مانگ پێش لە کاتی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕێگای ون کردبوو، دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٠ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ / ٣٠ی ئاوریلی ٢٠١٩)، تەرمی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی ”عەباس قادرزادە“  خەڵکی گوندی دەرەئاوی دوای سێ مانگ و توانەوەی بەفرەکانی بەرزاییەکانی نەنۆڕی بانە، دزۆرایەوە.

عەباس ڕێکەوتی (٨ی ڕیبەندانی ٢٧١٨ / ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٩)، لە گەڵ دەستەکەی دیکەی کۆڵبەران کەوتبووە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕیگای ون کردبوو.

ئەو کۆڵبەرانە کە ڕێگایان ون کردبوو هەر ئەو کات تەرمی دوو کەسیان بە ناوەکانی سامان ساڵحی خەڵکی سەقز و محەمەد کەریمی خەڵکی بانە کە ڕەق هەڵاتبوون، دۆزرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە