تەقینەوەی مین بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی کورد+وێنە

هەنگاو: سەربازێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا و میدیاکانی ئێران خۆیان لە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکەی دەبوێرن.

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٨:٥٦

 

هەنگاو: سەربازێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا و میدیاکانی ئێران خۆیان لە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکەی دەبوێرن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” رۆژی دووشەمە (۱۳ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ۲ی ئاوریلی ٢٠١٨) سەربازێکی کورد لە پادگانی ئەرتەش لە کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناوی ئەو سەربازە کوردەی “عەلی مەحموودی” کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی دربکەی پیرانشار راگەیاندوە.

تەرمی ئەو سەربازە کوردە هەتا ئێستا لە ساردخانەی کرماشانراگیراوە و بڕیارە ئەمڕۆ  رەوانەی پیرانشار بکرێتەوە.

کوژرانی ئەو سەربازە کوردە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ئێران خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەی بواردووە.

بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتای مانگی ئابریلی ۲٠۱۷ هەتا سەرەتای مانگی ئاوریلی  ۲٠۱۸ بە گشتی ۱۲ کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە و ٥۲ کەسیش بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە