تەقینەوەی مین لە سەرپێڵی زەهاو دوو قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک بە بێڵێکی میکانیکی لە شاری سەرپێڵی زەهاو، دوو کەس بوونە قوربانی و باری تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان نالەبارە.

٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٨

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک بە بێڵێکی میکانیکی لە شاری سەرپێڵی زەهاو، دوو کەس بوونە قوربانی و باری تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان نالەبارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (٢ی بانەمەڕی ٢٠١٨/ ٢٢ی ئاوریل)، بە هۆی تەقینەوەی مین بێڵێکی میکانیکیدا لە ئاوایی ”بێشکان“ سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو، دوو کەس بە سەختی بریندار بوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە باری تەندروستیی شۆفێرەکە نالەبارە.

ئەو دوو قوربانیە کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ ”هەنگاو“ روون نەبووەتەوە، دوای ئەم روداوە بۆ نەخۆشخانەی ”شەهیدانی“ی سەرپێڵ زەهاو گوازراونەوتە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە