تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین قوربانی لێکەوتەوە + ئامار

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، شۆفێرێک بوو بە قوربانی.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:٤٠

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، شۆفێرێک بوو بە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١٩ی ڕەشەممە / ١٠ی مارس)، تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە نزیک نەوت شاری قەسری شیرین قوربانی لێ کەوتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینەوە شۆفێری بۆڵدێزرێک بە ناوی ”ع . ر“ بریندار بووە و بە مەبستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ تەنیا لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لە کوردستان هاوولاتییەک گیانی لە دەست داوە و ٧ هاووڵاتیی دیکەش لە شارەکانی بانە، پیرانشار، سەقز و قەسری شیرین بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە