تەقەی چەکدارانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی سەقزی دوو کوژراوی لێکەوتەوە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز کردوە و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٤:٥٠

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز کردوە و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢١ی پووشپەری ٢٧١٩/ ١٢ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای سەقز بۆ بیجار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسباکرێکی سەقزی کردووە.

بە هۆی ڕاوەدوونان و دەستڕێژ ئۆتۆمبێلی کاسبارێک بە ناوی “حەسەن ڕەسووڵ زادە”  لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە لێکیان داوە و بووەتە هۆی کوژرانی هەر دووک شۆفێرەکە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزە چەکدارەکان بە بیانی هەڵگرتنی ئامێریکی سپلیت تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کوردە کردووە.

ناسنامەی شۆفێرێکەی دیکە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە