جەبار دەستباز لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کرا.

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:٥٨

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕؤژی دووشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) جەبار دەستباز، لە چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی ناسراوی کوردستان دوای بانگ کران بۆ ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکارەکانی بانگکرانی جەبار دەستباز نەزانراوە و چارەنووسی نادیارە.

هەنگاو زانیویەتی کە جەبار دەستباز ڕۆژی شەممە بە فەرمانی دادوەر شاهگلدی لەلایەن دادگای سنەوە بانگ کراوە و نامەکەیان ڕادەستی نەکردووە و تەنیا ئیزنیان داوە کە واژۆی بکات.

جەبار دەستباز خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنەیە و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوه کە وەک ڕۆژنامەنووسیش لە کوردستان چالاکی هەبووە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرتی مەیدانی لکە سەر کۆڵبەران، قوربانیانی مین و ژنانی قوربانی توندوتیژی خێزانی بڵاو کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە