جەماڵ ئارەش بەندکراوی سیاسی خەڵکی ماکۆ بە پێ بەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ماکۆ بە ناوی جەماڵ ئارەش کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەرد

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١١:٥٢


هەنگاو: دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ماکۆ بە ناوی جەماڵ ئارەش کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە پێ بەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەماڵ ئارەش مانگی خەرمانانی ٢٧٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ دەستبەسەر و دوای یەک مانگ و تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازرایەوە.

جەماڵ ئارەش دواجار لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ماکۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر» گەڕووسی «بە تۆمەتی» ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان (پاک) «سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە هەواڵی دەستبەسەر کرانی جەماڵ ئارەش و سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ناوبراودا میدیایی نەکراوەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە میدیایی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە