جەمشید پیرۆتی بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرایەوە.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٤:٢٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٩( ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، بەندکراوێکی مەزهەبی کورد بە ناوی “جەمشید پیرۆتی” لە بەندیخانەی ئێڤینی تارانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرایەوە.

جەمشید پیرۆتی خەڵکی مەهاباد ساڵی ٢٧١٤ (٢٠١٤) دەستبەسەر  و دواتر و لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆرشی تاران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفیەکان حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئەو حوکمە دواتر بۆ ٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو بەندکراوە مەزهەبییە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرابوو و دوای چەند مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە