جەمیلە سادقی ١٥ ساڵە لەژێر سێبەری سێدارەدایە

هەنگاو: یەکێک لە ژنانی بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، ماوەی ١٥ ساڵە کە سێبەری سێدارە باڵی.

٢١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٢:٤٢

 

هەنگاو: یەکێک لە ژنانی بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، ماوەی ١٥ ساڵە کە سێبەری سێدارە باڵی بەسەر ژیانیدا کێشاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ”جەمیلە سادقی“ بەندکراوی خەڵکی قوروە لە ١٥ ساڵ بەر لەئێستاوە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە و هەتا ئێستا مافی چوونە دەروە لە بەندیخانەی پێ نەدراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لە نێو بەندیخانەی سنەوە، ئەو بەندکراوە ساڵی ٢٧٠٣ی کوردی (٢٠٠٣ی زایینی) بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستبەسەر و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە.

جەمیلە دوای دەستبەسەر کرانی بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ لەلایەن دادکای تاوانەکانی شاری قوروەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی یەکێک کە هاوبەندییەکانی جەمیلە، ناوبراو بە هۆی ئەوەی کە ماوەیەکی دوور و درێژە لە بەندیخانە ڕاگیراوە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و بنەماڵەی هاوژینەکەشی هەتا ئێستا حازر نەبوون کە لێی خۆش بن و لە پەتی سێدارە رزگاری بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە