حبیبوڵڵا لەتیفی دوای ١٤ ساڵ بەندکران نێردرایە مەرەخەسی

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سنە دوای ١٤ ساڵ بەندکران بۆ یەکەمین جار و بە دانانی بارمتە مەرەخەسی تایبەت بە نەخۆشینی پێدرا.

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٢:٣٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سنە دوای ١٤ ساڵ بەندکران بۆ یەکەمین جار و بە دانانی بارمتە مەرەخەسی تایبەت بە نەخۆشینی پێدرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٥ی دێسامبری ٢٠٢١) حەبیبوڵڵا لەتیفی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە بەندکرانی هەتاهەتایی دوای ١٤ ساڵ بۆ یەکەمین جار مافی مەرەخەسی پێدرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارم بەرپرسانی بەندیخانەی سنە دوای ئەوەیکە لەسەر داوای ناوەندە ئەمنییەکانەوە بۆ ماوەی چەندین جار حەبیبوڵڵایان لە مافی مەرەخەسی بێبەش کردبوو، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی یەک مانگ و بە دانانی بارمتە ناوبراویان ناردووەتە مەرەخەسی تایبەت بە چارەسەریی پزیشکی.

حەبیبوڵا لەتیفی تەمەن ٤١ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ی هەتاوی١٣٨٦ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی سێ مانگ لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوو. ناوبراو دواتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی بە تۆمەتی موحاریبە و فساد فی الارض لە ڕێگەی ئەندامەتی لە پژاک حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی حەبیبوڵا لەتیفی دوای ١٠ ساڵ لەلایەن دادگای شۆرشی سنەوە سەرلەنوێ پیداچوونەوەی پێکراو و سزاکەی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە